بەیانی ئەمڕۆ شەممە بومهلهرزهیهك به گوڕی (٣.٢) پلهی رێختهر له قهزای خانەقین و دەوروبەری ڕوویدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست(سپی) کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر (١١:٣٨) دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای خانەقین و دەوروبەری بومەلەرزەیەک روویدا".
بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە (٢٧) کیلۆمەتر لە قەزاکە دوور بووە و گوڕەکەی (٣.٢) پلەی ڕێختەر بووە و بە قوڵای (١٤) کیلۆمەتر بووە.