تەرمی دووەمی ئەو سێ گەنجە لە شارباژێڕ خنکان، دۆزرایەوە

کەمێک لەمەوبەر تەرمی دووەمی ئەو سێ گەنجە کە ناوی ( دەورن رەوف ) دۆزرایەوە کە بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکەمیش، هەڵکەوت نوری  دۆزرایەوە.

تەرمی یەکەم و دووەم کە ئەمڕۆ دۆزرانەوە دوای ١٣ رۆژ لە خنکانیان لە ناو ئاوی چەمی خەمەڵۆکە لە سنوری قەزای ماوەت لەلایەن قائیمقامیەتی ماوەت و فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنورەکەو بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و تیمی فڕۆکەوانیی و خۆبەخشان و کەسوکاری قوربانییەکانەوە دۆزرانەوە.

ئەمشەو تەرمی دووەم دەگەیەنرێتە پزیشکی دادوەری بۆ پشکنین پزیشکی.

ئەو سێ گەنجە رۆژی نەورۆز لە گوێ چەمی خەمڵۆکە لە قەزای ماوەت خنکان و بە رێژایی ئەو ماوەیە ئەو تیمانە بەدوای دۆزینەوەی ئەو تەرمانەوە بوون.





PM:06:05:02/04/2022