بڕیارێك بۆ شۆفێرانی پاس و تەكسی گواستنەوەی خوێندكاران دەرچوو


بەرپرسێكی قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت "لەبەرئەوەی مانگی رابردوو زۆرترین پشووی تێدا بووە، بۆیە پێویستە شوفێری پاس و تەكسیەكان كە هاتوچۆ بە خوێندكاران دەكەن بڕە پارەیەك بۆ خوێندكاران  بگێڕنەوە".

ڕاژان ئەبوبەكر، نوێنەری پەروەردە لە لیژنەی گواستنەوەی خوێندكاران لەقائیمقائیمیەتی سلێمانی رایگەیاندووە "بۆ مانگی ئازار لەبەر بونی پشووی زۆری ناوەندەكانی خوێندن  پێویستە پارەی تەواوی مانگەكە وەرنەگیرێت و دەبێت ڕۆژانی پشوو بەدەر بكرێت  و ئەو بڕە پارەیەی بۆ مانگێك وەرگیراوە دەبێت بگەڕێنرێتەوە بۆ خوێندكارەكە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی گواستنەوەی خوێندنگەكان راسپێردراوە كە بەو كارە هەڵبستن و ئەو بڕە پارەیە لە شۆفێرەكان وەربگیرێتەوە و ڕادەستی خوێندكارەكانی بكەنەوە".





PM:10:54:02/04/2022