داوای قەدەغەكردنی هەندێك خواردنی فرۆشگای قوتابخانەكان دەكرێت


پزیشكێكی شاری سلێمانی داوای لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كردووە هەندێك خواردنی نێو فرۆشگای قوتابخانەكان قەدەغە بكات، چونكە زیانیان بۆ خوێندكاران هەیە.

د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی لە نووسراوێكدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە "داواكارین چاو بخشێننەوە بە فرۆشگای قوتابخانەكانی سلێمانی و دەوروبەریدا فەرمانیان پێ بكرێت بە باشكردنی كوالێتی و جۆری ئەو خواردەمەنیانەی لەو فرۆشگایانەدا بە خوێندكاران دەفرۆشرێن و بەم شێوەیەی خوارەوە چاكسازییان تێدا بكرێت".

یەكەم: قەدەغەكردنی فرۆشتنی چپس و شیرینی و نەستەلە و شەربەتی تۆزی گیراوە، چونكە ئەم خواردنانە زیانی گەورەیان بۆ تەندروستی منداڵەكانمان هەیە لە ئێستا و داهاتوودا وەك (وازهێنان لە ژەمە سەرەكییەكانی ماڵەوە و زیانگەیاندن بە دەم و ددانیان، تووشی بەدخۆراكیان دەكات).

دووەم: ئەو منداڵانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە كاریگەری زۆر خراپ دەكاتە سەریان و وا دەكات كۆنتڕۆڵی شەكرەیان لە دەست بدەن و تووشی ئاكامی خراپ ببن.

سێیەم، لە جیاتی ئەو خواردنانە با جۆرەكانی میوە، چەرەسات، شیر، نۆكاو، پاقلە و هێلكەی كوڵاو بفرۆشرێ لە ژێر چاودێری تەندروستیدا.



PM:01:15:03/04/2022