دەربارەی دابەشکردنی بەنزینی (٦٩٠) دینارى بڕیارێکی نوێ دەرچوو

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" بە هیچ شێوەیەک بەنزینی (٦٩٠) دیناری نەدرێتە ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا". 

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل لۆدێكی زۆر لە سەر وێستگەكانی دابەشكردنی بەنزینی (٦٩٠) دیناری دروست بووە. 

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە" بڕیاردرا لەبەر قەرەباڵخی و بوونی لۆدێكی زۆر و بە مەبەستی ڕێكخستنەوەی شێوازی دابەشكردنی بەنزینی (٦٩٠) دیناری حكومەتی عێراقی فیدراڵ سەرجەم بەنزینخانەكان پابەند دەكرێن، كە بە هیچ شێوەیەك بەنزینی (٦٩٠) دیناری نەدرێتە ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا". 


PM:05:10:03/04/2022