سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەمشەوە روونکردنەوە لەسەر هەواڵێکی کەی ئێن ئێن دەدات لەسەر دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە و دەڵێن" چاوەڕوانین گۆڕان ئەو هەواڵە بە درۆبخاتەوە کە سەرۆکی حکومەتی رێگا نادات مووچە دابەشبکات".
سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە لەو روونکردنەوەیەدا کە نیوەشەوی ئەمشەو ٤ ی نیسان بڵاوکراوەتەوە، هاتووە" ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەنالی کەی ئێن ئێن، کە کەناڵێکی فەرمیی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە هەواڵێکی ناڕێک و ناڕاست بڵاوکرایەوە کە گوایە مووچەی مانگی ٣ بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دواخراوە. "
هەروەها هاتووە " لە بەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکیی حکومەتە و وەزیری داراییش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی ئەوانین بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچەوانەوە، دواتر ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەینە ڕوو".
چەند میدیایەک و پەرلەمانتار ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن مووچەی مانگی سێ لەبەردەستدایە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی رێگا نادات دابەشکرێت.