پارێزگاری هەولێر دوو بڕیاری دەرکرد


لەبارەی کێشەی کارەبا و هاتوچۆی بارهەڵگرەکانی قەزای کۆیە پارێزگاری هەولێر چەند بریارێکی دەرکرد، دوای ئەوەی بەشێک لە هاڵاتییانی ناڕازیی شارەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگەکەی سەرەکی کۆیە - سلێمانی یان داخست.  
  
بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر ٤ ی نیسان لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری کۆیە، پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەو کێشەیەی کە خاوەن مولیدەکان لە ناوەندی قەزایی کۆیە دروستیان کرد بڕیاریدا هەر خاوەنی مولیدیەک پابەند نەبێت بەو بەڵێنامەیەی داویەتی لە قائیمقامیەتی کۆیە ڕێکاری یاسایی لەبەرمبەردا بگیرێتەبەر و کەسێکی دیکەی لەشوینی دابنرێت.  
  
سەبارەت بەچاککردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی کۆیە و ئەو بارهەڵگرانەی لەسلێمانی بۆ هەولێر و بە پێچەوانەوە لەهەولێرەوە بەرە و سلێمانی بەشاری کۆیە دەڕۆن، پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا لەهاتنیان بە ڕێگای کۆیە بێن بۆ هەولێر و لەگەڕانەوەشیان لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی دەبێت بە ڕێگای سماقوڵی بگەڕێنەوە.  
  
دەقی راگەیەنراوەکە:  
  
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2022.4.4، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و تاریق جەلال حسێن، قائیمقامی کۆیە و بەڕێوەبەری گشتی چاککردنەوە و پاراستنی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان و سەرۆکی لیژنەی مولیدە ئەهلیەکان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی یەکەی ئیداری قائیمقامیەتی قەزایی کۆیە، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خزمەتگوزاری و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزایی کۆیە ئەنجامدرا.  
  
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە قائیمقام و بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سنووری قائیمقامیەتی قەزایی کۆیە کرد بۆ چارەسەرکردنی کیشەکان و خزمەتکردنی هاوڵاتییان و وتی: "وەکو پارێزگای هەولێر بەرپرسین لەهەرکەم و کوڕییەک هەبێت لەهەر شوێنێکی سنووری پارێزگاکەمان و کۆیەش یەکێکی لە قەزا گرنگەکانی هەولێر و بەدڵ و بەگیان خزمەتی دەکەین". پاشان تیشکخرایە سەر ئەو کێشەیەی کە خاوەن مولیدەکان لە ناوەندی قەزایی کۆیە دروستیان کرد لەوبارەیەوە پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا هەر خاوەنی مولیدیەک پابەند نەبێت بەو بەڵێنامەیەی داویەتی لە قائیمقامیەتی کۆیە ڕێکاری یاسایی لەبەرمبەردا بگیرێتەبەر و کەسێکی دیکەی لەشوینی دابنرێت.  
  
له‌تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بەچاککردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی کۆیە و ئەو بارهەڵگرانەی لەسلێمانی بۆ هەولێر و بە پێچەوانەوە لەهەولێرەوە بەرە و سلێمانی بەشاری کۆیە دەڕۆن، پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا لەهاتنیان بە ڕێگای کۆیە بێن بۆ هەولێر و لەگەڕانەوەشیان لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی دەبێت بە ڕێگای سماقوڵی بگەڕێنەوە، سەبارەت بە پڕۆژەی دووسایدی کۆیە - هەولێریش پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "وەکو پارێزگای هەولێر داوا لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، پرۆژەی رێگەی دووسایدی هەولێر - کۆیە، بخرێتە ریزبەندیی یەکەمی پرۆژە ستراتیژیەکانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی 2022 و دەست بەجیبەجێکردنی بکرێت".  



PM:05:51:04/04/2022