كار بۆ زیادكردنی بەرھەمی خۆماڵی و دۆزینەوەی بازاڕ دەكرێت


دەستەی وەبەرھێنان و یەكێتی هاوردە و ناردنكاران جەختیان لە هەماهەنگی زیاتر كردەوە بۆ پەرەدانی زیاتر بە بازاڕ و كردنەوەی بازاڕی زیاتر.

د. محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان لەگەڵ شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی ھاوردە و ناردنكارانی كوردستان و سەرۆكی لقی سلێمانی كۆبووەوە و تاوتوێی بەھێزكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی ھەناردە و كەمكردنەوەی ھاوردەكانیان كرد.

سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان ئاماژەی بە پڕۆژە ستراتیژییەكانی وەبەرھێنان كرد كە لە كەرتی پیشەسازی بیناسازی و دەرمان و خۆراك، رۆڵێكی كاریگەریان ھەبووە و بەشێكی بەرھەمەكان ھەناردەی وڵاتان دەكرێ.

هەروەها جەختیانكردەوە لەسەر پتەوكردنی ھەماھەنگییەكان و دامەزراندنی كارگەی زیاتر ئەوەش بە ئامانجی بەھێزكردنی ژێرخانێكی پتەو.




PM:04:26:07/04/2022