داوا دەکرێت ئەحمەد جۆڵا یان مستەفا ئەحمەد بکرێتە سەرۆکی هەرێم

دادوەرێکی ناسراوی کوردستان داوا دەکات وەک زیلینسکی با ئەحمەد جۆڵا یان مستەفا ئەحمەد بکرێنە سەرۆکی هەرێم.

لەتیف مستەفا دادوەر و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەسفی ئازایەتی و لێهاتوویی سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات و دەڵێت" سەرۆکێکی بێ وێنە".

لەتیف مسەتفا لە پۆستەکەیەدا دەڵێت " گاڵتەیان پێ دەکرد، گوایا ئەکتەری کۆمێدیەو بەکەڵکی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی نایەت ، بەلام سەلماندی لە بواری مەیدانی کەسێکی ئازاو بەجەرگەو ولاتی خۆی جێنەھێشت لە بواری دیبلۆماسیش زۆر سەرکەوتوە ، رۆژانە بەوتە کاریگەرەکانی بۆ پەرلەمانەکانی ولاتانی دنیا سۆزو پشتگیری زیاتر بۆ ولاتەکەی بەدەست دەھێنێ و رکابەرەکەشی رۆژ بەرۆژ رسوا دەبێ ، ئەمڕۆش سەردانی شاری ئازاد کراوی بوچە ی کردوە لەکاتێکدا دەزانێ روسیا رۆکێتی زیرەکی ھەیە و دەتوانێ بیپێکێ".

ئەو دادوەرە دەشڵێت " ئەداو دلسۆزی ئەم بەرێزە وای لێکردوین ئێمەش لە جیاتی ئەم بەرپرسە دزو گەندەڵ و خێڵەکی و دواکەوتوانە ھیواخواز بین ئەگەر ئەکتەرێکی کۆمێدیی دلسۆزی وەک کاک ئەحمەد جۆڵا یان کاک مستەفا ئەحمەد یان کاک عومەری کەریم ئاغا یان کاک ئەیام ئەکرەم یان کاک ماھر سەرۆکمان بوایە، دلنیام زۆر لە ئێستا باشتر دەبوو". 

لە کۆتاییدا دەڵێت " ھەرکەسێک لە پیشەکەی خۆیدا دلسۆز بوو بۆ ئیشە گەورەکانیش لێھاتوو دەبێ".




AM:09:24:09/04/2022