دهۆک.. کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

شەوی ڕابردوو لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکی سەنتەری شاری دهۆک کرێکارێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. 

زیاد بیری، کەسی نزیکی ئەو هاوڵاتیە لەبارەی روداوەکەوە ڕایگەیاند" ئەو کرێکارەی کەوتوەتە خوارەوە ناوی (ئەردەم کەرەم ئورەمارییە) و تەمەنی (٣٠) ساڵ بوو، هاوکات
 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەن دوو منداڵ بووە، ناوبراو شەوی رابردوو لە کاتی کارکردن لە نهۆمی حەوتەمی باڵەخانەیەک لە شاری دهۆک کەوتەخوارەوە، روداوەکەش گیان لەدەستدانی کرێکارەکەی لێکەوتەوە". 

بەپێی زانیارییەکان، ئەردەم کەرەم خەڵکی باکوری کوردستانە، ماوەی زیاتر لە (١٥) ساڵە لە دهۆک نیشتەجێ بووە، ئەمڕۆش تەرمەکەی لەو شارەکە بەخاک دەسپێردرێت.


AM:10:06:11/04/2022