ڕۆڤیا.. بەهۆی سوتانی تانکەرێکی سوتەمەنی شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێکی سوتەمەنی لەسەر رێگای سەرەکی ناحیەی (رۆڤیا – دهۆک) شۆفیرەکەی سووتا و گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاكرێ رایگەیاند" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکی (ڕۆڤیا - دهۆک) تانكەرێكی هەڵگری نەوتی خام لە ژێر كۆنتڕۆڵی شۆفێرەكەی دەرچوو و وەرگەڕا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش وەرگەڕانی تانكەرەكە گڕیگرت و لەلایەن تیمەكانیانەوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە، بەڵام لە ئەنجامی ڕووداوەکە شۆفێری تانکەرەکە گیانی لەدەستداوە کە خەڵکی ناحیەی کەلەکچی سنووری قەزای شێخان بووە.


PM:02:01:04/05/2024