بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێکی شەرەتەقە لە نێوان دوو
گەنجدا لە مەیدانی ئاژەڵان روویداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا
ڕایگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:١٥ خولەک، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان
ئاگادارکرانەوە لە بوونی رووداوێکی تەقەکردن لە مەیدانی ئاژەڵان، دەستبەجێ تیمێکی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە
لێکۆڵینەوە کرد".
لە
ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا لە ئەنجامی
تەقەکردنەکە دوو کەس بریندار بوون بە ناوەکانی (رەشید زێڕۆ محەمەد)ی تەمەن ١٩ ساڵ
و (فەردین محەمەد)ی تەمەن ٢٥ ساڵ".
ئاماژە بۆ ئەوەش
کراوە، هۆکاری رووداوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆنی دووژمنداری، هاوکات پەڕاوی
لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و لە داهاتوویەکی
نزیکیشدا زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو.