روسیا بڕیارێكی لە دژی جۆنسن دەركرد


وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاشكرای دەكات، لە بەرامبەر سزاكانی لەندەن بۆ سەر وڵاتەكەی، ناوی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و ژمارەیەك وەزیری خستە ناو لیستی ئەو كەسانەی كە بۆیان نییە سەردانی روسیا بكەن.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە ماڵپەری خۆی رایگەیاند "لەبەرامبەر ئەو دوژمنكارییەی لەندەن بەرامبەر مۆسكۆ ئەنجامی دەدات، سزای گەشتكردن خرایە سەر بەرپرسانی بەریتانیا، سەرووی هەموویان بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیران و  بێن والاس، وەزیری بەرگری".

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەری وەزارەتی دەرەوەی روسیا، هەریەك دۆمنیك راپ، وەزیری دادی بەریتانی و ریشی سوناك، وەزیری دارایی و بریتی باتیل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا خراونەتە لیستی ئەو كەسانەی كە بۆیان سەردانی روسیا بكەن.

بەهۆی هێرشەكانی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، بەریتانیا ژمارەیەك سزای ئابووری و سیاسی خستە سەر مۆسكۆ، جیا لە سزادانی گەشتكردنی ژمارەیەك بەرپرسی روسی بۆ تەواوی ئەوروپا، سەرووی هەموویان قەدەغە كردنی گەشت لە ڤلادیمێر پوتن.



PM:05:35:16/04/2022