یەكەم كاردانەوەی حكومەتی هەرێم لەسەر هێلكەبارانكردنی ئۆتۆمبێلی مەسرور بارزانی

بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت " ئەو كەسانە ناناسن كە بە هێلكە هێرشیان كردە سەر ئۆتۆمبێلەكەی مەسرور بارزانی لەكاتی سەردانەكەیدا بۆ لەندەن".  

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا لە شاری هەولێر رایگەیاند "ئەوانە ناتوانین بڵێین هەموویان كوردانی تاراوگەن و نازانین كێن، بەڵام ئەوە كاریگەرییمان لێناكات بەقەت قاچی مێروولەیەك، ئێمە بەردەوام دەبین لە سیاسەتەكانی خۆمان".  

رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە كاتی سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، لەلایەن بەشێك لە كوردانی ئەو وڵاتەوە بە هێلكە هێرشكرایە سەر ئوتومبیلەكەی.


PM:01:24:22/04/2022