بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان و راگرتنی دهوام ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت" ئەم هەفتەیە دەوام ئاسایی دەبێت و هیچ پشوویهک نییە".
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند" ئەم هەفتەیە دەوام لە قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەرده تا ڕۆژی (٢٨)ی مانگ ئاسایی دەبێ، دواتر پشووی حکوومەتی هەرێم بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە دەست پێ دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو، بازنەی یەکەم، پۆلی یەک و دوو و سێی بنەڕەتی ڕۆژانی (٢٦، ٢٧، ٢٨)ی نیسان وانە ناخوێنن و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێ و دەگەڕێنەوە ماڵەوە، ئەو بازنەیە لە بڕی تاقیکردنەوە، هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێ، ئەو کات ئەوان دەوامیان تەواو دەبێ، بەڵام بەگشتی لەم هەفتەیە دەوام ئاسایی دەبێت و هیچ پشووێک نییە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاشکراشیکرد، بەپێی ئەو خشتانەی دیاری کراون، ڕاستەوخۆ دوای پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان، لە ٨ی ٥ تاقیکردنەوەکان بەڕێووە دەچن و لە پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتیش ١٠ی ٥ تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکەن.