هەولێر.. بەهۆی کەوتنە خوارەوەی تەنکییەکی ئاو هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی تانکیی ئاوی کافترییایەک لە شاری هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا.

سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە،  درەنگانێکی شەوی رابردوو لە یەکێک لە کافتریاکانی شەقامی ٤٠ مەتری هەولێر تەنکییەکی ئاو لە سەربانەوە کەوتووەتە خوارەوە و بەوهۆیەشەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە، ئەوەش هاتووە ئەو تەنکییەی کەوتووەتە خوارەوە تەنکییەکی گەورە بووە و توانای خەزنکردنی پێنج هەزار لیتر ئاوی هەبووە، لەسەر شێلمان دانراوە و لە ئەنجامدا کەوتووەتە خوارەوە.

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە،  ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە بە رەگەز عەرەبە و خەڵکی شاری دیمەشقی سوریایە و لەدایکبووی ٢٠٠٣یە، دوابەدوای رووداوەکەش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.



AM:10:49:25/04/2022