وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت" بڕیارە سبەینێ لە دهۆک کار بە سیستمی تازەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بکرێت و لە سلێمانیش لە رۆژانی داهاتوو".
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەینێ لە دهۆک کار بە سیستمی تازەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بکرێت و لە سلێمانیش لە رۆژانی داهاتوو".
ئەوەشی خستەروو، ھەر ئەمڕۆ دەستکرا بە پێدانی تابلۆ نوێیەکە بە ھاوڵاتییان و بەپێی دیزاینە نوێیەکە لە جیاتی ناوی شارەکان کۆد دەنوسرێت، بۆ ھەولێر کۆدی (٢٢)، بۆ سلێمانی (٢١) و بۆ دھۆک (٢٤) و بۆ ھەڵەبجەش (٢٣) دیاریکراوە.