بارانبارین تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت


دەستەی كەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت "بارانباران تا ناوەڕاستی مانگی ئایاری داهاتوو بەردەوام دەبێت، جیا لەوەی عێراق لە رۆژانی داهاتوودا كاریگەری دوو بارستە هەوای لە دەریای سوور و توركیا بەسەرەوە دەبێت".

عامر ئەلجابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشناسی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاندووە "حاڵەتی بارانبارین كە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە دەستی پێكردووە، تاكو ناوەڕاستی مانگی داهاتووش بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەستەمە رێژەی بارانبارین لەو ماوەیەدا دیاری بكرێت".

كەشناسی عێراق روونیكردەوە، لە زۆربەی پارێزگاكانی عێراق بارانبارین لە رۆژانی داهاتوو بە لێزمە دەبێت، ناگاتە دروستبوونی ئاستی لافاو، بەڵام بارستە هەوایەكی دیكە  لە دەریای سوورەوە دێت، بارانبارین بەهۆیەوە ئاسایی دەبێتەوە.



PM:07:19:25/04/2022