بەڕێوەبەرایەتی
هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، "لە رووداوێکی هاتو چۆداو بەهۆی وەرگەڕانی
ئۆتۆمبێلێکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە".
ئەمڕۆ ٢٩ی نیسان هەینی، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
رایگەیاند" رووداوێکی وەرگەڕان لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان نزیک گوندی
ئاوەخێری روویدا".
هەر
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە
رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مارسیدس تایبەت وەرگەڕا، لە ئەنجامیشدا شۆفێر و
سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا، هەروەها لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە
دەستیپیکردووە.
لە ئێستاشدا تیمەکانی
هاتووچۆ لە شوێنی رووداوەکەن و بەدواداچوونەکانیان لەسەر رووداوەکە دەستپیکردووە
بە مەبەستی زانینی هۆکاری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە.