وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ لێژنەی باڵای بینینی مانگ بە مەبەستی دیاریكردنی یەكەمین رۆژی جەژنی رەمەزان كۆدەبێتەوە".
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" ئێوارەی ئەمرۆ شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە ھەماھانگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکان لە پارێزگاکانی ھەرێم و ئیدارە سەربەخۆکان بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان کۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ ئەم مەبەستە دەزگاکانی راگەیاندن بانگھێشت دەکەنەوە بفەرموون بۆ رێکخستنی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.
ئەوەی خستەڕوو، شوێنی کۆبوونەوەکە و کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە لە دیوانی وەزارەت کاتژمێر (٦:٣٠) خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ دەبێت.