کارەبای سلێمانی بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ ڕۆژانی جەژن ئاشكرادهكات و ڕایدهگهیهنێت" لە سبەینێوە تا ٥ی ٥ بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان (٢٤) سەعاتی دەبێت".
بەپێی ڕاگهیهندراوێكى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، ئاگاداری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی ناوشاری سلێمانی كراوهتهوه بەبۆنەی پشوەکانی جەژنی ڕەمەزان، لە سبەینێ دووشەممە تا ٥ی ٥بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان (٢٤) سەعاتی دەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە پێویستە ئەوان کاربکەن و کارەبا بەهاوبەشان بدەن.
ئەوەش هاتووە" لە دوای پشوەکانی جەژن بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان ئاسایی دەبێتەوە و ڕۆژانە (١٢)ى نیوەڕۆ بۆ یەکی شەو کار بەمۆلیدەکانیان دەکەن لەگەڵ بەیانیان (٧ بۆ ٨)ی بەیانی".