رەمەزان دێكۆنی: بكوژەكە لە ٢٣ی ٣ی ئەمساڵەوە دەوامی نەكردووە و هەڵهاتووە


رەمەزان دێكۆنی، فەرماندەی لیوای 3ی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن رەتیدەكاتەوە داڵدەی بكوژانی خێزانەكەی قەزای چەمچەماڵی دابێت و دەڵێت "بكوژەكە لە ٢٣ی ٣ی ئەمساڵەوە دەوامی نەكردووە و هەڵهاتووە".

فەرماندەی لیوای 3ی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "بەر لە هەر كەس و هەر لایەنێك ئەم كارەساتە ئازاری بە ئێمە گەیاند چونكە ئێمە هێزی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی خەڵكی كوردستانین".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "وەك لە بەڵگەنامەكەدا هاتووە (تۆمەتبار: نەقیب حسین احمد صالح ) بەپێی ماددەی-٥ - لە یاسای سزادانی ھێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ئەنجومەنی لێكۆڵینەوەی لەسەر پێكھێنراوە لە بەشی یاسای لیوامان لەبەرئەوەی ناوبراو لە بەرواری ٢٥/٣/٢٠٢٢ چووەتە ڕیزی ھەڵھاتوانەوە (ھروب)ەوە و ئێمە وەك ئەركی یاسایی خۆمان لە فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن/ فەرمانگەی یاسایی ئاگاداركردۆتەوە كە ئەم تۆمەتبارە شوێنی ئەركەكەی جێهێشتووەو ئامادە نییە خۆی ڕادەست بكات و تكایە بفەرموون بە رێككاری یاسایی لە دژی تۆمەتبار". 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێك لە قەزای چەمچەماڵ لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵیكوتایە سەر ماڵی خەزوری و لەئەنجامدا خێزانەكەی و خوشك و برایەكی خێزانەكەی و منداڵێكی دیكەیان و خەسوی كوشت.



PM:02:45:02/05/2022