پلاسخارت داوایەك لە سەركردە عێراقییەكان دەكات


جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق  بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە رایگەیاند " داوا لە هەموو سەركردە سیاسییەكانی عێراق دەكەین كە هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت خێرا بكەن و كاتە دیاریكراوەكانی دەستور ڕەچاو بكەن".

جنین پلاسخارت رایگەیاندوە "ئێمە لەم بۆنە پیرۆزەدا دووپاتی گرنگی كۆتاییهێنان بە چەقبەستویی سیاسی دەكەینەوە لەپێناو بەرژەوەندی هەموو عێراقییەكاندا".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "باری  كەمدەرامەتی ناوخۆیی بەهۆی كاریگەرییە هەنوكەییەكانی پەتای كۆرۆنا و گرژییە جیهانییە جیۆپۆلەتیكییەكانەوە زیاتر ئاڵۆز بوە، هەر بۆیە وڵات پێویستە ویستێكی سیاسیی پێكەوەیی دڵسۆزانەی هەبێت بۆ نەهێشتنی جیاوازییە سیاسیەكان لەپێناو پێشڤەچون و دابینكردنی داواكارییەكانی هاوڵاتیاندا".





PM:05:57:02/05/2022