مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەوانییەوە پەیامێكی بە زمانی كوردی بڵاوكردەوە و جەخت لە دەستەبەری ئازادییەكان دەكاتەوە.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا رایگەیاندووە "لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەوانیدا جەخت دەكەینەوە كە ڕۆژنامەوانی ئازاد دەستەبەری ئازادییەكانی دیكەیە و میدیای ئازاد و بەرپرس و بابەتی یارمەتیدەرە لە بنیاتنانەوەی عێراق."
كازمی ئاماژەی بەوەكردووە "بە هیوای ئەوەی ڕۆژنامەوانییمان ڕێنیشاندەری خەڵك بن بۆ ڕاستی و ئەمڕۆش یادی شەهیدانی وشەی ڕاست بەرز ڕادەگرین."