حەماس لەگەڵ 24 كاتژمێر ئاگربەس رەزامەندی دەربڕی

لەكاتێكدا ئیسرائیل پێشنیوەرۆی ئەمرۆ رایگەیاند كە هێرشە موشەكییەكانی بۆ سەر غەزە دەستپێكردوەتەوە، گروپی حەماس ئەمرۆ راگەیاند لەگەڵ 24 كاتژمێر ئاگربەسی "مرۆڤ دۆستانە" رەزامەندی دەردەبڕێت.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، سامی ئەبو زۆهری، وتەبێژی گروپی حەماس لەمبارەوەیە وتی: لەكاردانەوە بە ناوبژیوانی نەتەوە یەكگرتوەكان‌و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی خەڵك‌و هاتنی جەژنی رەمەزان، حەماس رەزامەندی خۆی لەسەر راگرتنی شەڕ بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دەربڕیوە‌و لە كاتژمێر 2ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ یەكشەممەوە دەستپێدەكات.

شەڕی نێوان ئیسرائیل‌و حەماس ماوەی 20 رۆژە دەستی پێكردوە‌و وەزارەتی تەندروستی فەلەستین دوێنێ شەممە رایگەیاند بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسراییل، زیاتر لە 1000 كەس لەخەڵكی مەدەنی لە غەزە كوژراون.



PM:03:00:27/07/2014