ئەنجومەنی
زانکۆی راپەڕین ئاشکرایکرد، رۆژی ١٤ی ئایار تاقیکردنەوەکانی کۆتای ساڵی خوێندنی بەیانیان و ئێوارانی سەرجەم کۆلێژەکان
دەستپێدەکات.
ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین،
بڵاویکردەوە بڕیاەیانداوە، رۆژی ١٤ی ئایار تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ئەمڕۆ ٥ی ئایار،
ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکیدا باسی لەوەکردووە " ئەمڕۆ
ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین بەمەبەستی یەكخستنی ساڵنامەی خوێندنی زانكۆ کۆبووە، وە بڕیاردرا رۆژی ١٤ی ئایار تاقیكردنەوەكانی كۆتایی
ساڵی خوێندنی بەیانیان و ئێوارانی سەرجەم کۆلێژەکان دەستپپێبکات ".
وتیشی "ئەم
بڕیارە بەمەبەستی یەکخستنی ساڵنامەی خوێندنی زانکۆیی و زیاتر رەخساندنی دەرفەتە بۆ
خوێندكارانی سەرجەم بەش و كۆلێژەكان لەخوێندنی بەیانیان و ئێواران، بۆ ئەوەی کاتی
زیاتریان لەبەردەست بێت بۆ خوێندن، هەروەها بەڕەچاوکردنی دۆخی دارایی مامۆستایان و
فەرمانبەرانیشە، هەروەها بەپێی بڕیارەكە
تاکو رۆژی تاقیكردنەوەكان خوێندكاران لەماڵەكانیان دەمێننەوە بۆ ئەوەی زیاتر هەلی
خوێندنیان هەبێت، هەر بەشێک و كۆلێژێكیش خواستی ئەوەی هەبێت بابەتێك یان وانەیەك
بە پێویست بزانێت، دەتوانن بەشێویە سەرهێڵ (ئۆنلاین) وانەكان بخوێنن ".