لە نێوان رانیە و سەکتان پاسێکی خوێندکارانی زانکۆ تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن و لە ئەنجامدا خوێندکارێک گیان لە دەستدەدات.
بەپێی زانیارییەکانی" سپی " لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا کە ئەو خوێندکارانە بەڕێگاوە بوون بگەڕێنەوە بەشەناوخۆییەکان لە رانیە تووشی ئەو رووداوە بوون و جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو خوێندکارە، ١٠ خوێندکاری تریش برینداربوون.
رووداوەکە پێکدادانی مینی پاسێک و ئۆتۆمبیلێکی نیسان بووەو، دواتر بریندارەکان لەلایەن هاوڵاتیانی بەو رێگایەدا رۆشتوون گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.