تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی خوێندکاران لە مانگی حوزەیراندا ئەنجام دەدرێت

 سبەینێ یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکانە، نزیکی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار خوێندکار تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، بۆ یەکەمجار تاقیکردنەوەی خولی دووەمیش دەچێتە مانگی شەش.

ئەمڕۆ ٧ی ئایار شەممە، سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا تایبەتدا ڕایگەیاند، لەم ساڵدا نزیکەی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار خوێندکار لە هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوە وەرزی دووەم ئەنجام دەدەن، بەڕێوەبەرە گشتییەکان ڕاسپێردراون و سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان کراون.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی پەروەردە لەم ساڵدا بۆ یەکەمجار تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان جگە لە پۆلی نۆی بنەڕەتی لە ٧ی مانگی ٦ ئەنجام دەدرێت، لە کاتێکدا لە ساڵانی ڕابردوودا لە مانگی نۆدا ئەم تاقیکردنەوانە ئەنجام دراون.



PM:03:28:07/05/2022