بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر ڕێگای نێوان (کۆیە - سلێمانی) و لە نزیک ئاشەوانی کلکەسماق تەرمی گەنجێک بە کوژراوی دۆزرایەوە، کە شوێنەواری پێنج فیشەک بە جەستەیەوە هەبووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا ناسنامەی کوژراوەکە و کەسوکارەکەی نادیارن، هاوکات دوای ڕووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تەرمی گەنجەکەش بۆ پزیشکی دادی هەولێر گوازراوەتەوە.