لەکەرکوک حڵەتێکی تری نەخۆشی تای خوێن بەربوون تۆمارکرا

سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا.  

 

ئەمڕۆ ١٢ی ئایار، سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک، (بەسپی) راگەیاند "لەدوایین پشکنینی تەندروستی بۆ پیاوێکی تەمەن ٣٦ ساڵ کە پیشەی مامۆستایە، دەرکەوتووە کەسەکە توشی تای خوێنبەربوون بووە ".

 

وتیشی " لەئێستادا دۆخی تەندروستی توشبووەکە جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە، ئەوەش دووەم حاڵەتی توشبوونە بەو نەخۆشییە لە پارێزگاکەدا ".  

 



PM:05:07:12/05/2022