ئەو مامۆستایەی زانكۆی سلێمانی كە قفڵی لە دەرگای زانكۆ دا دەستگیركرا


مامۆستا زەنگین ئەبوبەكر، ئەو مامۆستایەی زانكۆی سلێمانی كە ئەمڕۆ بە قفڵێك دەرگای زانكۆی سلێمانی داخست دەستگیركراوە.

دەستەی ناڕەزایی مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو مامۆستایەی زانكۆ كە ئەمڕۆ بە قفڵێك دەرگای زانكۆی سلێمانی داخست دەستگیركراوە و ئاماژەیان بەوەكرد، كە تائێستا لای ئەوان بێسەروشوێنە و زانیارییان لەبارەیەوە نییە و وتیان "تەنها داواكارییان دابینكردنی مووچەی مانگی سێیە كە تائێستا وەریان نەگرتووە".

دەستگیركردنی ئەو مامۆستایە لە كاتێكدایە كە هێشتا مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پارێزگای سلێمانی دابەش نەكراوە.



PM:09:14:14/05/2022