عەلی حەمەساڵح: بەغدا دەیەوێ دەست بەسەر كۆی نەوت و غازی هەرێمدا بگرێ

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەغدا دەیەوێ دەست بەسەر كۆی نەوت وغازی هەرێمدا بگرێ كە ئەم دوو كێڵگە ڕۆحی سیاسەتی وزەو هێزی ئابوریی هەرێمە.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "بەغدا دەوێت دەست بەسەر ٤٢٪ نەوتی كوردستان و كۆی غازی هەرێمدا بگرێت (خورمەڵەو كۆرمۆر) ئەمەش كۆتایی وزەی كوردستانە (نەوت و غازو كارەبا)".

عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەكردووە "كۆمپانیای نەوتی باكور لە دادگای عێراقی سكاڵای كردوە، هەرێمی بەوە تۆمەتباركردوە كە بە زەبری چەك دەستی بەسەر كێڵگە نەوتیەكانی خورمەڵەو كێڵگەی كۆرۆمۆردا گرتووە". 

هەروەها دەڵێت "ئەم دوو كێڵگە ڕۆحی پرۆسەی نەوت و غازی هەرێمن، ٤٢٪ نەوتی كوردستان بەرهەمدێنن، باشترین كوالێتی هەیە.. خورمەڵە كە گەورەترین كێڵگەی نەوتی هەرێمە، هیچ كۆمپانیایەكی بیانی لێنیەو كۆمپانیای كار بەڕێوەی دەبات.. تێچوی نەوتی كەمە.. كێڵگەی كۆرمۆر.. ١٢ هەزار بەرمیل كۆندێن سەیت و ١١٠٠ هەزار تەن غازی(LPG) و ٤٤٠ ملیۆن پێ سێ جا غازی كارەبای هەیەو پلانی زیادكردنی بەرهەمی غازی كۆردستان گەر هەبێت بۆ ئەم كێڵگەیە". 



AM:12:23:15/05/2022