مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بەردەوامن لە خۆپیشاندان

ئەمڕۆ جارێکی دیکە مامۆستایان و فەرمانبەرانی شاری سلێمانی و دەوروبەری گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانیان دەستپێکردەوە، هاوکات دەرگاکانی زانکۆیان داخست. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ چوارشەممە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی و دەوروبەری لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان کردەوە. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە خۆپیشاندانەکەدا داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و حكومەتی هەرێم دەكەن بەدەم داواكارییەكانیانەوە بێن و كێشەكانیان چارەسەر بكەن.


PM:12:00:18/05/2022