ئەدهەم بارزانی: پەرلەمان دژی داگیركردنی كوردستان لەلایەن توركیاوە كۆببنەوە

ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكات "دژی داگیركردنی كوردستان لەلایەن توركیاوە" كۆببنەوە.

ئەدهەم بارزانی، ئامۆزای مەسعود بارزانی، رایگەیاندووە "پەرلەمانی بەڕێزی كوردستان، زۆر بە كورتی پێویستە لە دەرەوەی كێشە ناوخۆیی فراكسیونەكان، بیر لە داگیر كردنی خاكی وڵاتمان، باشوری كوردستان بكرێت لەلایەن دەولەتی توركیاوە. ئەم بابەتە لە سەروی هەمو شتەكانی ترە، بوون و نەبوونمانە و  كۆتای هەموو شتێك و هەموومانە پێكەوە بە بێ جیاوازی. كۆببنەوە و با هەڵوێستی نەتەوایەتیمان هەبێت".

ئەو داوایەی ئەدهەم بارزانی لە كاتێكدایە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە پەرلەمانی كوردستان هیچ كۆبوونەوەیەكی سازنەكردووە.



PM:10:24:18/05/2022