"دەستكراوە بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی ئایار بەبێ لێبڕین"

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە شاری سلێمانی لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" دەستكراوە بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی ئایار بەبێ لێبڕین". 

حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" تا ئێستا لە وەزارەتی داراییەوە هیچ ڕێنماییەكمان ئاراستە نەكراوە تایبەت بە مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ، بەڵام بەشێكی فەرمانگەكان لیستی مووچەیان ئامادەكردووە و بۆ ئێمە نێردراوە كاری تێدا دەكرێـت". 

ئەوەشی خستەڕوو، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی پێنجی ئەمساڵ بەبێ لێبڕین ئامادەكراوە و بۆ ئێمە نێردراوە. 

بڕیارە دوای كۆتاییهاتنی مووچەی مانگی نیسان وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار بكات.


PM:10:22:19/05/2022