(سپی) ناسنامەی دوو لە کوژراوەکانی بۆردومانەکەی سنوری قەزای چەمچەماڵ ئاشکرا دەکات

بەیانی ئەمڕۆ شەممە دوو جار شارەدێی ئاغجەلەر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، لە لایەن فڕۆكەكانی دەوڵەتی توركیاوە بۆردمان کرا، ماڵپەڕی (سپی) ناسنامەی دوو کوژراوی بۆردوومانەکە ئاشکرا دەکات. 

هێمن بەهزاد بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە ماڵپەڕی (سپی) راگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ دووجار گوندەكانى(جەلەمۆرد و توتەقەڵ)یان لە سنووی شارۆچکەی ئاغجەلەر سەر بە قەزای چەمچەماڵ بۆردومان کرد، جارێکیان کاتژمێر ٥ ی بەیانی بوو، جاری دووەمیان نزیک کاتژمێر ٩ ی بەیانی بوو، بەهۆی بۆردومانەکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا، کە دوانیان مەدەنین و سیانیان سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بوون".

بەپێی زانیارییەکان ماڵپەری ( سپی ) ، ناسنامەی دوو لە کوژراوەکان (ئارام کاکەخان) دانیشتووى گوندى دووتەقەل و (ئیسماعیل مەمەند)ە دانیشتووى گوندى سەرچنارن کە دایک و باوک و چوار براى ئەنفالکران.

لەم لینکەوە کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە 

پێشتر، هێمن بەهزاد، بەڕێوەبەری بەرێوەبەری ناحەی ئاخجەلەر ڕایگەیانبوو" بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دوو جار سنووری گوندی دووتەقەڵی بۆردوومان کرد، کە فڕۆکەکان ئۆتۆمبێلێکیان کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە دروستبووە". 


PM:12:37:21/05/2022