دابەشکردنی مووچە لە گەرمیان ڕاگیرا، بەرێو بەری
بانکی گەرمیانیش دەڵێت، "پارەیان پێنەگەیشتووە و سبەینێ دەست دەکەنەوە بە دابەشکردنی
مووچە."
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ئایار، بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی
دارایی، مووچەی هەردوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و رۆشنبیری دابەش کرا، بەڵام بەهۆی
نەبوونی پارەوە لە بانکی گەرمیان، موچەکە بە فەرمانگەکانی ئەو دوو وەزارەتە لە گەرمیان
نەدرا.
ئاریا ئەنوەر، بەرێوبەری بانکی گەرمیان هەواڵەکەی
پشتڕاستکردووەتەوە و بە ڕادیۆی دەنگی ڕاگەیاندووە، "پارە نەگەیشتووە بە بانکەکەمان
بۆ دابەشکردنی مووچە، باسی ئەوەشیکرد، لەلایەن بانکی گشتیی هەرێمەوە ئاگادار کراونەتەوە
کە سبەینێ پارەی پێویستیان بەدەست دەگات و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەنەوە.
بەڕێوەبەری بانکی گەرمیان ئەوەشی ڕاگەیاندووە،
"هەوڵ هەیە مووچەی ئەوانیش لەکاتی خۆیدا دابەش بکرێت."