لەلایەن ئەمریکاوە هۆشداری درایە بەرپرسانی هەرێم

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرایکرد، مەرج نیە بارودۆخی هەرێم بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت.

ماسیۆ تیولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە دیدارى میرى لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسى لایەنەکانى  رایگەیاند، دەشڵێت، "هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان سەنگى مەحەکە بۆ دەربازبوونی هەرێم لەم قۆناغە".

ناوبراو،ئاماژەی بەوەشدا، مەرج نیە بارودۆخی هەرێم بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت، ماسیۆ تیولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق وتیشی، ئەوان پشتگیری بۆچونەکانی پلاسخارت دەکەن کە دەڵێت مەرج نیە بارودۆخی هەرێم بەردەوام بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی ١٧ی ٥ی ٢٠٢٢ جینین پلاسخارت پەیکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەناو ئەنجومەنی ئاسایشدا رایگەیاند، "دەبێت هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو لایەک بڕەخسێنێت، پێویستە دابەشبوونی ناوچەی زەرد و سەوز کۆتایی بێت، هەروەها قەوارە و دۆخی هەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە، لە هەرێمی كوردستان جیاوازی و ناكۆكیەكان زیاتر بوون ئەوەش كاریگەری لەسەر هاوڵاتیان دروستكردووە و دابەشبوونی هێزە سیاسیەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان مەترسی دەرەكی لەسەر هەرێم زیاتر دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا هیواشی خواست، کە هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە ۱ی ئۆکتۆبەری داهاتوودا بەڕێوەبچێت.



PM:04:39:24/05/2022