بکوژی ژنە سی ساڵانەکەی بەردەڕەش دەستگیرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی ئەو پیاوەی راگەیاند، کە دوێنێ دووشەممە لە قەزای بەردەڕەش هاوسەرەکەی کوشت و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهات.

 

 ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد " دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ کە دایکی پێنج منداڵ بوو لە  قەزای بەردەڕەش لەلایەن هاوسەرەکەیەوە و کوژراو دواتر هاوسەرەکەی بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهات، توانرا لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر تۆمەتباری رووداوەکە لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی رۆڤیاوە دەستگیربکرێت".

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشهاتووە " تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەداناوە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە هاوسەرەکەی کوشتووە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، هەروەها لە ئێستادا تۆمەتبار راگیراوە، بەپێی بڕیاری دادوەر و بە گوێرەی ماددەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی سزا دەدرێت".



PM:06:13:24/05/2022