كەسی یەكەمی ئەم حیزبانە بەشداری كۆبوونەوەكەی پلاسخارت ناكەن


ئەمڕۆ كۆبوونەوەكەی جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەشاری هەولێر بەڕێوە دەچێت، كەسی یەكەمی چەند حیزبێك بەشداری كۆبوونەوەكە ناكەن.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی جنین پلاسخارت، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ هەریەك لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشداری كۆبوونەوەكە ناكەن، بەڵكو نوێنەریان بەشداری دەكات.

سەرەتای ئەم هەفتەیە جنین پلاسخارت لە كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، پێویستە لە كوردستان زۆنی سەوز و زەرد نەمێنێت و هەڵبژاردنیش لە كاتی خۆیدا بكرێت.





PM:12:24:26/05/2022