ی.سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی: لەسەر داوای خۆم دەستم لەکار کێشایەوە

ئەمڕۆ ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ پێنجشەممە، د. دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاشکرای کرد لەسەر داوای خۆی دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

 

دەقی بڵاوکراوەکەی د.دانا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەمشێوەیەی خوارەوە هاتووە:

 

لەسەر داوای خۆم دەستم لەکار کێشایەوە

د. دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی

 

لەماوەی رابردوودا و لە ساڵی ٢٠١٦ وە وەک یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستبکاربووم. ماوەی شەش ساڵە بەوپەڕی توانا و دڵسۆزیمەوە کاردەکەم بۆ پێشخستنی زانکۆ و رەوتی زانست و شەقاردان بە بواری ئەکادیمی و زانستی.. توانیم کۆمەڵێک پرۆژەی زانستی و کارگێڕی گرنگ جێبەجێ بکەم.. وێڕای بەڕێکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان بەشێوەیەکی یاسایی و ئەوەنەی توانیبێتم و بوار رەخسابێت و دەستم کراوە بووبێت ھاوکاری خەڵکم کردووە و دوور و نزیک گەواھی ئەو راستیەم بۆ دەدەن..

ھەنووکەش دوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ، لەسەر داوای خۆم دەستم لەکار کێشایەوە، ھەتا کەسێکی شایستە

ئەو پۆستە وەربگرێت.

لێرەوە بە ھەموو لایەکی رادەگەیەنم کە:

١-لە جاران گەرموگوڕتر کار و چالاکی رووناکبیری و سیاسی خۆم ئەنجام ئەدەم.

٢-ھەر کوڕە دڵسۆزەکەی ماڵی تاڵەبانی و «دانە» کەی سەرۆ مام جەلالی رەحمەتیم، بۆیە یەکێتی لە ھەر کات و شوێنێک پێویستی بە توانای بەندە ھەبێت، بێ ھیج دوودڵییەک سەرم پێوەنییە و جاران دڵسۆزتر ئەنجامی دەدەم.

پ.ی.د.دانا ئەحمەد مستەفا

ی.سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/پێشوو



PM:02:35:26/05/2022