كه‌شناسێك: سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێكی باران بارین روو لە عێراق دەکات

كه‌شناسێكی دیاری عێراقی پێشبینی ده‌كات، سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێكی باران بارین روو لە عێراق دەکات. 

سادق عه‌تییه‌، كه‌شناسی ناسراوی عێراقی له‌ پۆستێكدا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینی ده‌كات، شەپۆلێكی گەرما لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وڵات بگرێتەوە، بەڵام بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت و بەدواییدا پلەكانی گەرما بۆ خوار تێكڕا دادەبەزن. 

سادق عەتیە ئاماژە بەوەش دەکات، پێشبینی دەكرێت لە سەرەتای مانگی حوزەیراندا شەپۆلێكی باران روو لە عێراق بكات ئەوەش لەدوای چەند هەفتەیەك لە دووبارەبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین. 


PM:10:08:26/05/2022