سبەینێ دیداری یەكێتی بەڕێوە دەچێت


وا بڕیارە سبەینێ لە شاری سلێمانی دیداری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێوە بچێت و چەند رۆژێك بخایەنێت.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە "بەینێ دیداری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت، هاوكات دیدارەكە تێكەڵ بەیادی دامەزراندنی یەكێتی و دەستپێكردنەوەی شۆرشی نوێی گەلەكەمان دەكرێت و بڕیارە چەند ڕۆژێك بخایەنێت".

میدیای یەكێتی ئاماژەی بەوەكردوە، "دیداری یەكێتی هەوڵێكە بۆ نوێكردنەوەی توانا حزبیەكان بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هۆكارێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی خواستی چاكسازی لە دامەزراوە و ئۆرگانەكانی حزب".

پێشتر  كۆنفڕانسی دیداری یەكێتی لە دهۆك، هەولێر، كەركوك، گەرمیان، هەڵەبجە، شارەزور، راپەرین، بەغدا، خانەقین و سلێمانی بە مەبەستی گوێگرتن و وەرگرتنی پێشنیار و رەخنەكانە بەڕێوەچوو.



AM:11:42:27/05/2022