(سپی) هۆكاری بەشدارینەكردنی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای یەكێتی لە دیداری سلێمانی ئاشكرا دەكات


لە دیداری یەكێتی لە شاری سلێمانی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و ژمارەیەك سەركردە و كادیری ئەو حیزبە بەشدار نەبوون.

دوێنێ لە شاری سلێمانی بە بەشداری نزیكەی 12 هەزار ئەندام، دیداری یەكێتی دەستی پێكرد و بڕیارە چوار رۆژ بخایەنێت، لە دەستپێكی دیدارەكەشدا بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی ئەو حیزبە وەك "سەرۆك"ی حیزبەكە ناسێنرا. 

هەر لە دوا کۆنگرەی یەکێتی و دەستنیشانکردنی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی کە زۆرینەی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسییەکانی کۆنی یەکێتی گرتۆتە خۆی، لەگەڵ هاوسەرۆکاندا نەگونجاون و بەشێوەیەک لە شێوەکان وا هەستدەکەن فەرامۆشکراون، ئەوان بانگهێشتی دیداری یەکێتی لە سلێمانی کرابوون، بەڵام بەبێ دەنگی رەتیان کردەوە بەشداربن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتییەوە دەست (سپی) كەوتووە، هۆكاری بەشداری نەبوونیان نیشاندانی هەڵوێستێك بووە لەسەر ئەو دیدارە و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی یەكێتی لە ئێستادا، هەر بۆیە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و چەند سەركردەیەكی دیار بەشدارییان نەكرد لەبەر ناڕازیبوونیان لە دۆخی ئەو حیزبە.



PM:06:15:29/05/2022