هاوڵاتییەک بەتۆمەتی بەقاچاغ بردنی زێڕ دەستگیرکرا

فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور دەستبەسەرداگرتنی دوو کیلۆ زێڕى راگەیاند، کە هەوڵدەدرا لە تەوێڵەوە بە قاچاخ بیبەن بۆ ئێران

 

بەپێی راگەیەنراوێکی فەرماندەیی کە  بڵاویکردووە تەوە، دوێنێ ٢٩ی ئایار، زانیاری ھەواڵگرییان بەدەستگەیشتووە سەبارەت بە بەقاچاخ بردنی دووکیلۆ زێر بۆ دەرەوەی وڵات بەرێگای نایاسایی لە سنووری ناحیەی تەوێلە بۆ ناو سنووری ئێران، بەمەبەستی دەستگیرکردنی و دەست بەسەر داگرتنی زێرەکە، تیمێکی پسپۆر بەسەرۆکایەتی عەمید/ کاکە برا رمضان فەرماندەی لیوای سێی فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، لەگەڵ چەند ئەفسەرێك پێکھێندرا .

 

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، دوای دانانی کەمینیک تواندرا  کەسەکە دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر (٢) کیلۆ زێرەکەش دابگیریت کە لە ناو ئۆتومبیلەکەی حەشاری دابوو. 



PM:02:30:30/05/2022