لە سۆران، هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت


بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ و پۆلیسی سۆران شۆفێران و هاوڵاتییان ئاگادار دەكەنەوە لە هاوكاریكردنی مەرەزەكانی پۆلیس و هاتوچۆ بەمەبەستی بنبڕكردنی دیاردەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و جام ڕەش.

بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ و پۆلیسی سۆران لە راگەیەنراوێكدا هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەكەنەوە كە هەڵمەتەكانیان بەمەبەستی بنبڕكردنی دیاردەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و جام ڕەش دەست پێدەكەن.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، بەفەرمانی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە هەرچوار قەزای سۆران و چۆمان و مێرگەسۆر و رواندز بەهاوكاری پۆلیس و هاتوچۆ و نەهێشتنی تاوان و پۆلیسی چالاكی مەدەنی و فریاكەوتن هەڵمەتەكە دەست پێدەكەن.





PM:09:02:30/05/2022