بەرنامەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات

كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە كار بە مۆلیدەكانیان بكەن و كارەبا دابین بكەن". 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەكانی ناو شاری سلێمانی دەکاتەوە، كە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و پێویستبوونی كارەبای بەردەوام، بەرنامەی كاركردنی مۆلیدەكان دەگۆڕدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت بە (٢٤) كاتژمێری، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە كار بە مۆلیدەكانیان بكەن و كارەبا دابین بكەن، ئەم بەرنامەیەش لە كاتژمێری (١٢:٠٠)ی شەوی ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.


AM:10:42:31/05/2022