نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆمانگی ڕابردوو دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە ، نرخی ئەمپێرێک مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لەنێوان چوار هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ شەش هەزار و ٥٠٠ دیناردایە.


ئەمڕۆ چوار شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند " لیژنەی سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بۆ هەژمارکردنی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبوونەوە و بەگوێرەی نرخی گازۆیل و کاتژمێرەکانی کارکردن نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی رابردوو دیاریکرد، بەگوێرەی ئەو نرخەی لیژنەی سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکردووە بۆ ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان، نرخی ئەمپێرێک مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لەنێوان چوار هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ شەش هەزار و ٥٠٠ دینارە، بەهۆی جیاوازی کارپێکردنی مۆلیدەکان لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە نرخەکان جیاواز دەبێت".

ئەوەشی باسکرد، " سەبارەت بە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەش، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە ٢٤ کاتژمێر دەبێت و هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە کار بە مۆلیدەکان بکرێت".

 

 

 



AM:11:40:01/06/2022