بڕی هەناردە و داهاتی نەوت بۆ مانگی رابردوو ئاشکراکرا

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئایار ئاشكراكرد و ڕایگەیاند" داهاتى نەوتى هەناردەکراو زیاتر لە ١١ ملیار دۆلار بووە". 

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لەمانگی رابردودا بڕی ١٠٢ ملیۆن و ٣٠٣ هەزارو ٢٠ بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتییەكان هەناردەكراوە.
سەبارەت بە داهاتى ئەو بڕە نەوتەش، وەزارەتى نەوتى عێراق روونیکردۆتەوە، تێکڕاى نرخى نەوت لە مانگى شوباتدا (١١١ دۆلارو ٧٩ سەنت) بووە، بەوپێیەش داهاتى نەوت لەو مانگەدا ١١ ملیار و ٤٣٦ دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە" ئەو نەوتەی مانگی رابردوو هەناردەكراوە ٩٨ ملیۆن و ٩٤٦ هەزارو ٩١٤ بەرمیلى لە کێڵگە نەوتییەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بووە و سێ ملیۆن و دوو هەزار و ١٣٣ بەرمیلیشى لە کەرکوکەوە بۆ بەندەرى جەیهان بووە، تێکڕاى هەناردەى ڕۆژانەش سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا". 


PM:01:42:01/06/2022