گەرمیان..هاوڵاتییەك هەوڵی خۆكوشتن دەدات


پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، هاوڵاتیەك هەوڵی خۆهەڵواسینی داوە و باری تەندروستیشی ناجێگرە.

موقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری، لە راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای كەلار هاوڵاتیەك لەڕەگەزی نێر تەمەن 25 ساڵ لە ماڵی خۆیان بەخۆ هەڵواسین هەوڵی خۆكوشتنی داوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە "پاش ئاگاداربونەوەی كەسوكاری و هێنانی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار و چارەسەری پێویست بەهۆی خراپی باری تەندروستیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا".



AM:11:01:02/06/2022